ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای رازیبوونی وڵاتی کەنەدا بۆ پێدانی مافی پەنابەری و، هەڵهاتنی لە خێزانەکەی لە سعوودیە لەڕێگەی تایلەندەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانوونی دووەم، رەهەف ئەلقەنوون گەیشتە کەنەدا.

پێگەی "گڵۆب ئاند مێڵ"ی کەنەدی رایگەیاند، "رەهەفی، تەمەن ١٨ ساڵ لە هۆڵی نێودەوڵەتییەوە لە فڕۆکەخانەی بیرسۆن لە تۆرۆنتۆ گەیشتە کەنەدا و، لەلایەن کریستیا فریلاند، وەزیری دەرەوە پێشوازی لێکرا، وەزیرەکە رەهەفی بە هاووڵاتییەکی کەنەدی و ئازا وەسف کرد".

رەهەف، دەرکەوت بە فانیلەیەکی وەرزشییەوە کە ناوی کەنەدای لێنووسرابوو، هەروەها کڵاوێکی لەسەربوو دروشمی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پەنابەری پێوەبوو، رەهەف، خەرێکی گفتوگۆ بوو لە وڵاتی ئوسترالیا لەسەر مافی پەنابەرێتی پاشان وڵاتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف، دا.

جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، دوای پێدانی مافی پەنابەری لەلایەن وڵاتەکەیەوە بە رەهەف ئەلقەنوون، گوتی، "ئەم کارە دڵخۆشم دەکات ئەنجامیبدەین، چونکە کەنەدا وڵاتێکە شانبەشانی مافی مرۆڤ و ئافرەتان رادەوەستێت لەسەرتاسەری جیهان".