ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خانمە هونەرمەندی ناسراو عەرەبی هەیفا وەهبی، لە دیمانەیەکدا باس لەو هێزە دەکات کە بەرگری لێدەکات و درامای میسریش بە باشتر دەزانێت.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا بۆ یەکێک لە میدیا عەرەبیەکان، هەیفا وەهبی دەربارەی پیاوان وتی "بێگومان دەزانم پیاوان لەرووی جوانی و سێکسییەوە منیان بەلاوە سەرنجڕاکێشە، پێموابێت سروشتیە و زۆر ئاساییە، بەڵام بەمەرجێک لە سنورێکی گونجاودا بێت و بەدڕەوشتی تێدانەبێت.

لەلایەکی دیکەوە هۆکاری نواندنی لە درامای میسری و رەتکردنەوەی درامای لوبنانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی دراما میسریەکان بە باشتر دەزانێت، چیرۆکی زیاتری تێدایە".

هەیفا لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە.