له دارستانێكى باشوورى وڵاتى سويد شوێنێكى سه‌رنجڕاكێش هه‌يه، پێى ده‌گوترێت گۆڕستانى ئۆتۆمۆبيلهكان كه ژماره‌يه‌كى زۆر ئۆتۆمۆبيلى كۆن له‌خۆده‌گرێ.
ئه‌م گۆڕستانه له‌لايه‌ن دوو برا دروست كراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمۆبيلانهى سه‌ربازانى ئه‌مريكى له‌ماوه‌ى جه‌نگى جيهانيى دووه‌مدا جێيان هێشتووه.
له‌م گۆڕستانه‌دا نزيكه‌ى 1000 ئۆتۆمۆبيلى كۆن هه‌يه، ده‌توانى ئۆپلى كۆن، فۆرد، ڤۆڵڤۆ، بويك، ئۆدى و چه‌ندين جۆرى ديكه‌ى ئۆتۆمۆبيل بدۆزيته‌وه.. هه‌ربۆيه فۆتۆگرافه‌ر، سيڤين نۆردۆرم له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌وه ده‌ڵێ: "شوێنێكى زۆر ئارامه و، له‌م شوێنه‌دا هه‌ستێكى نامۆ باڵت به‌سه‌ردا ده‌كێشێ.. وا هه‌ست ده‌كه‌يت له‌سه‌ر لێوارى جيهانيت".