ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمپانیای گوگل په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مێكی وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆی زمانه‌ بیانییه‌كان لادا، ئه‌مه‌ش رێگه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و سیسته‌مه‌ خۆش ده‌كات ئاخاوتنه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا" " ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی باری وه‌رگێڕ " Interpreter Mode " له‌ بڵندگۆیانه‌ی (سپیكه‌رانه‌ی) به‌ یاریده‌ده‌ری ده‌نگیی گوگل " Google Assistant " كارده‌كه‌ن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش بوار به‌ دووكه‌س ده‌دات له‌یه‌ك كاتدا به‌ دوو زمانی جیاواز یه‌كتر بدوێنن.

گوگل ده‌ڵێت، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ كاری نووسینگه‌كانی پێشوازی له‌ هۆتێله‌كان ئاسان ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میوانان، هه‌روه‌ها ده‌كرێ ئه‌م ته‌كنۆلۆجیایه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌كاربهێنرێت و، ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانیش ئاسان ده‌كات