ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

تیمێکی پزیشکی میسری توانیان ٢٠ جونەیهی کانزايی لە گەدەیی منداڵێک لە پارێزگای "دەقهەلییە"ی باکووری قاهیرەی پایتەخت دەربهێنن.

پێگەی "مەسراوی" لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: "منداڵەکە تووشی حاڵەتی دواکەوتنی هۆش و بیر بووە و، ٢٠ جونەیهی کانزايی قوتداوە".

راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، منداڵەکە تووشی ئاوساونی توندی گەدە بوویەوە و، پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

پزیشکان و خانەوادەی منداڵەکە تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بۆیان دەرکەوت منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ تووشی حاڵەتی دواکەوتنی هۆش و بیر بووەتەوە.

پشکنینەكانى تیشک دەریانخست، ٢٠ دروای کانزايی لە گەدەی ئەو منداڵە هەیە، پاشان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی بچووکەوە هەموو دراوەکان دەرهێنران.

پزیشکی چارەسەکەر لە لێدوانێکی بۆ پێگەی "مەسراوی" گوتی: "باری تەندروستی منداڵەکە جێگيرە و، ئەمە یەکەمجارە تووشی حاڵەتێكی لەمجۆرە ببینەوە كه‌ منداڵێک لەو تەمەنە ئەو ژمارە دراوەی قوتدابێت".