ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ملیۆنان كەس لە سەرتاسەری جیهان دەنكی خەو بەكاردێنن بۆ چارەسەری خەوزڕان یان كەمخەوی بەتایبەتی بەتەمەنەكان. بەكارهێنانی حەبی خەوێنەر شەوانە بۆ ماوەیەكی زۆر زیانی تەندروستیی گەورەی هەیە. بینادریل Benadryl و تایلینۆل Tylenol PM باوترین دەرمانی خەوێنەرن كە بە شێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێن و بە بێ راچێتەی دكتۆر دەفرۆشرێن. گرنگترین زیانی بەكارهێنانی دەرمانە خەوێنەرەكان ئەمانەن: قەبزی، شێوان، گرفت لە كۆئەندامی میزەڕۆ لە پیاودا، كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك بە رێژەی 54% ئەگەر دەرمانی خەوێنەر هەر 3 رۆژ جارێك یان زیاتر بەكاربهێنرێت، لە لایەكی ترەوە ئەو خەوێنەرانەی كە تەنیا بە رێنمایی و راچێتەی دكتۆر بەكاردەهێنرێن زیانی لابەلای تریان هەیە بە شێوەی سەرئێشە، سەرسووڕان، هێڵنج، رشانەوە، هەلوەسە Hallucinations، زیادبوونی ئەگەری كارەساتی ئۆتۆمبیل، كەوتن، خەمۆكی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە بەكارهێنانی ئەم دەرمانە خەوێنەرانە هەر 2-3 رۆژ جارێك دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە تا رێژەی 35% بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەكان، پرۆستات، كۆڵۆن، شێرپەنجەی سستمی لیمف یان لیمفە گرێیەكان( لیمفۆما Lymphomas). هەتا ئەگەر ئەم زیانە لابەلایانەش لە ئارادا نەبن، هێشتا دەرمانی خەوێنەر گونجاو و كاریگەر نیە وەكو چارەسەرێكی درێژخایەن بۆ خەوزڕان.