ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یەکێک لە قوتابییه‌کان لە وڵاتی هیندستان تووشی بارێكی دەگمەن بووە ‌و هەموو روخساری ‌ بە موو داپۆشراوه.

ئه‌و نه‌خۆشييه‌ى كه‌ پێى ده‌گوترێت "نه‌خۆشى گورگ" ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى رووخسارى مرۆڤ و هه‌ندێ به‌شى تر له‌ جه‌سته‌ى به‌ چێنێكى ناسروشتى له‌ موو داپۆشرێت كه‌ درێژييه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 5 سانتيمه‌تر.

بەپێی راپۆرتێک کە رۆژنامەی "دەیلی مێل"ی بریتانی بڵاویکردەوە، قوتابی، لالیت باتیدار، تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری راتلام لە ویلایەتی مادیا برادیش لە ناوەندی هیندستان لەدایک بووە، هەر لە منداڵییه‌وە تووشی گه‌شه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری موو بووە.

لالیت باتیدار، لە قوتابخانە بەناوبانگ و سەرکەوتووە، هەروەها ئەو رازییە بە روخساری خۆی، بەڵام بە وتەی خۆی کەسانێک کە نایناسن بەردی تێدەگرن و، هەندێک جاريش پێی دەڵێن "مەیموون".

سەرباری ئه‌و باره‌، لالیت باتیدار، دەڵێت خەونم ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان ببمە ئەفسەر و، "هەموو دز و تاوانبارەکان بخەمە بەندیخانەوە".

لالیت، دەڵێت: "من بە موویەکی چڕی سەر روخسارم لەدایک بووم، ئەمەش وام لێدەکات من جیاواز بم لە منداڵانی دیکە، هەندێک جار ئاواتەخوازم منیش وەک منداڵەکانی دیکە بم، بەڵام چی بکەم، ناتوانم سەبارەت بەمە هیچ بکەم. من لەگەڵ ئەم باره‌دا راهاتووم، زۆرجار هەست بە ئاسوودەیی دەکەم بەرامبەر بە روخساری خۆم