ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌ڤۆكادۆ ميوه‌يه‌كى چه‌ورى تورته‌، له‌و ناوچانه‌ ده‌ڕوێت كه‌ ئاو و هه‌وايان گه‌رمه و‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ خاكى مه‌كسيك و ئه‌مريكاى ناوه‌ند روواوه

جێگه‌ى ئاماژه‌يه‌، ئه‌ڤۆكادۆ تاكه‌ ميوه‌يه‌ كه‌ بڕێكى زۆر له‌ چه‌ورييه‌ سوودبه‌خشه‌كان (Monounsaturated fatty acid))ى تێدايه‌ و له ‌ليستى ئەو خواردنانه‌ پۆلێن ده‌كرێ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پێكهاته‌ خۆراكييه‌كان، چونكه‌ نزيكه‌ى 20 جۆر له‌ ڤيتامين و كانزاى تێدايه‌ كه‌ سوودبه‌خشن بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ.

سووده‌كانى ئه‌ڤۆكادۆ:

1.مه‌ترسى تووشبوون به‌ نه‌خۆشييه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

  1. سوودبه‌خشه‌ بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش.
  2. ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
  3. تواناى هه‌ڵمژينى جه‌سته‌ بۆ توخمه‌ خۆراكييه‌كان زياد ده‌كات.
  4. چاو له‌ تووشبوون به‌ تاريكبوونى هاوێنه‌ ده‌پارێزێ.
  5. ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
  6. رێگه‌ له‌ تووشبوون به‌ فشۆڵى ئێسك ده‌گرێت.
  7. مه‌ترسى تووشبوون به‌ خه‌مۆكى كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
  8. ياريده‌ده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى هه‌رس.