ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


شارەزایان لە رێکخراوێکی تۆژینەوەی بریتانی چەند هۆکارێکی سەرهەڵدانی تووشبوون به‌ نەخۆشی شێرپەنجەیان له‌ پیاواندا ئاشکرا کرد.
بەپێی رۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس"، پزیشکان پێیانوایە بوونی خوێن لەگەڵ میز و پیسایی رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان یان ریخۆڵە. لەم باره‌دا پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن كه‌ سەردانی پزیشک دوانەخرێت.
تۆژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌شی پێدا، كه‌ رەنگە گۆڕانی شێوه‌ی مەمک یان رژێنی گۆی مەمک و، چرچ و لۆچبوونی سینگ، نیشانەبن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، ئه‌گه‌رچی پیاوان به‌ دەگمەن تووشی ئەمجۆرە شێرپەنجەیە ده‌بن، بەڵام نابێت پشتگوێ بخرێت.
پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن لەکاتی کۆکەی بەردەوام و، دەرچوونی خوێن لەگەڵ بەڵغەم ده‌بێ راوێژ به‌ پزیشک بکرێت.
هەروەها پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن كه‌ ده‌بێ لەدەستدانی کێشی لەناکاو و کێشەکانی میزکردن و گۆڕانکاری لە شێواز و قەبارەی گونەکان كه‌ نیشانه‌ی نه‌رێنی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ن، پشتگوێ نه‌خرێن