ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بە پیاوێک کردووە، کە نازناوی "سپایدەرمانی فەڕەنسی" لێ نراوە و، توانیویەتی بەبێ بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەک بەسەر باڵەخانەیەکی شاری پاریسی فەڕەنسادا سەربکەوێت.

پیاوەکە ناوی ئەلەین ڕۆبێرتە و کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی شارەکە چەندین وێنەی ئەلەینیان نیشانداوە کاتێک وردە وردە بەسەر باڵەخانەکەدا سەرکەوتووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پاش ئەوەی ئەلەین گەیشتووەتە کۆتا قاتی باڵەخانەکە، لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دەستگیرکراوە.

ئەلەین تا ئێستا بە زیاتر لە ١٠٠ باڵەخانە و دروستکراوی وەهادا سەرکەوتووە، لەوانە پردی گۆلدن گەیتی ویلایەتی سان فرانسیسکۆی ئەمریکا و بورجی خەلیفەی دوبەی، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ بەسەر بورجی ئیڤڵی پاریسدا سەرکەوتووە.