ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(بەربەستی دوکان ) بەردی بناغەی ئەم بەربەستە لە ساڵی 1954 لە لایەن مەلیکی عیراق ( مەلیک فەیسەڵ ) ەوە دانرا ، لە بناغەی ئەم بەربەستەدا مەلیک فەیسەڵ ( فلسێک ) ی عیراقی دانا وەک هێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچوکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو ، ئەم بەربەستە لە ساڵی ( 1954 ) دەستی پێ کردو لە ساڵی ( 1959 ) تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای ( دۆمیز بالوت ) ی فەرەنسیەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای ( بنی دیکن و کۆرلی ) ، ئەم بەربەستە بڕی ( 14 ) ملیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە رۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ( 25 ) فلس بوو . 

شێوازە هونەریەکانی ئەم بەربەستە 

1_ بەرزی دیواری بەربەستەکە ( 116.5) مەترە . 

2_ درێژی بەربەستەکە ( 260 ) مەترە . 

3_ بەرزی بەربەستەکە لە ئاستی رووی دەریاوە ( 516 ) مەترە . 

4_ رووبەری ئەو زەویەی کە بەربەستەکە ئاوی ئەدات ( 11690 ) کیلۆمەتر دووجایە . 

5_ توانای هەڵگرتنی بڕی ( 6.8 ) ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە . 

6_ ئەستووری بەربەستەکە لە بنکەکەیدا ( 54 ) مەترەو لە بەشی سەرەوەی ( 6.20 ) مەترە . 

7_ ویستگەی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای تیا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای ( H.P.S ) ( Hydro Power Station ) رووسیەوە لە ساڵی ( 1970 ) . 

( بەربەستی دوکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکار ئەهێنرێ ) 

1_ هەڵگرتنی ئاوی باراناو . 

2_ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ( 400 ) مێگاوات بەهۆی ( 5 ) تۆرباینەوە . 

3_ ئاودانی رووبەرێکی زەوی بە بڕی ( 1.500.000) دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی هەولێر و کەرکووک . 

4_ بەخێو کردنی ماسی . 

5_ کەم کردنەوەی مەترسی لافاو .