ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕبوونی مەمك Saggy breasts بەشێكی سروشتییە لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن. هێشتا گەلێك ئافرەت پێیان وایە كە شیردانی سروشتی هۆكارە بۆ شل و شۆڕبووونی مەمك، بەڵام لە راستیدا شیردانی سروشتی هەرگیز هۆكار نییە. دووگیانی هۆكاری سەرەكییە بۆ گۆڕان لە شێوە و پتەویی و قەبارەی مەمك. لەكاتی دووگیانیدا ئەو بەستەرانەی كە بەرپرسن لە راگرتنی مەمك دەكشێن لەبەر قوڕستربوون و ئاوسانی مەمكەكان، دەرەنجام لەپاش منداڵبوون هەر بە شۆڕیی دەمێننەوە چونكە بەستەرەكان توانای هێشتنەوەی راگرتنی مەمكیان وەكو پێش دووگیانی نامێنێ، بۆیە دەبینین كە پاش منداڵبوون بە 2 هەفتە قەبارەی مەمك وەكو پێش دووگیانی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەرگیز وەكو جاران قیت و پتەو نابێتەوە. شۆڕبوونی مەمك بە زیادبوونی ژمارەی دووگیانبوون زیاتر و بەرجەستەتر دەبێت. ئەمەش روونكراوەتەوە كە بەكارنەهێنانی ستیان یان بەكارهێنانی ستیانی خراپ هەرگیز نابنە هۆی شۆڕبوونی مەمك. هۆكارەكانی تری شۆڕبوونی مەمك: گەورەیی قەبارەی مەمك بە كاریگەریی هێزی كێشكردنی زەوی، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە و كەمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، جگەرەكێشان، دابەزین یان زیادبوونی كتوپڕی كێشی لەش.