ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە گەلەری میدیای شاری هەولێر، هونەرمەند عەلی رەزا گەرمیانی پێشانگایەكی تایبەتی كردەوە كە وەك خۆی دەڵێ درێژەپێدەری پێشانگایەكەی پێشووی بوو كە لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان كردبوویەوە بەناونیشانی (بیرەوەرییەكانی لم) كارەكانی هونەرمەند عەلی رەزا جیاوازە لەو هونەرمەندانی دیكەی باشووری كوردستان، ئەویش زیاتر كار بە شێوازی ئەنیستلەیشن دەكات كە هونەرێكی بەرجەستەیە. كاری ئەمجارەی شێوەی كەعبەیەك نیشاندەدا كە وەك خۆی دەڵێ: كاتێك ئایین نەتەوەیەك یان ناوچەیەكی جوگرافی مۆنۆپۆل دەكات، كۆی ژینگەكە رووبەڕووی یاساو رێساكانی ئایینء دەسەڵاتەكانی دەبێتەوە، لێرەوە ئەم بەریەككەوتنە لە رووی كلتوریء فەرهەنگییەوە فۆرمێكی تر وەردەرگرێت،كە خودی فۆرمە رەسەنەكە نییە. لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەكارهێنانی سورەتی (ئەنفال) وەك دەقێكی ئاسمانی ئایینی هەروەها لە هەمان كاتدا وەك ئامرازێك بۆ قڕكردنی منێكی موسڵمان، بۆیە مەبەستمە وێنەی ئەم یادەوەرییە پڕ لە زەبرء زەنگە لە فۆرمێكی هونەری هاوچەرخدا بەرجەستە بكەم.