ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەو وێنەیە لە ساڵی 1967 لەلایەن رۆکۆ مۆڕابیتۆ گیراوە و بە جوانترین وێنەی ساڵ دەستنیشان کراو نازناوی "ماچی ژیان"ـیان پێ بەخشی.

چیرۆکەکە بەمشێوەیەبوو؛ دوو کرێکار بەناوەکانی "راندال چامپیۆن" و "جەی دی پۆمپسن" لەسەر ستوونێکی گەورەی کارەبا کاریان دەکرد، لەناکاو بە تینی چوار ھەزار ڤۆڵت کارەبا لە "چامپیۆن" دەدات و دڵی لە لێدان دەخات. لەکاتێکدا کورسی کارەبایی لەسێدارەدان تینەکەی ھەزار ڤۆڵتە.

بەڵام بەستانی پشتێنەی سەلامەتی رێگەی گرت لە کەوتنە خوارەوەی "چامپیۆن"، ھەربۆیە "پۆمپسن"ـی ھاوڕێی بەبێ گوێدانە مەترسی کارەبایی، دەمی خستە ناو دەمی و پڕۆسەی ھەناسەی دەستکردی بۆ کرد بۆ ئەوەی ئۆکسجین بنێرێتە ناو سییەکانی و ھەستی کرد ھاوڕێکەی ھەناسەی بۆ گەڕایەوە. بۆیە بەپەلە پشتێنەی سەلامەتییەکەی کردەوە و لەسەر پشتی خۆی بردیە خوارەوە و گەیاندییە نەخۆشخانە و لەوێ کاری پێویستی بۆ کرا و "چامپیۆن" بەھۆی ھاوڕێ وەفادارەکەی ژیانی بۆ گەڕایەوە.

شتە سەیرەکە ئەوەیە "چامپیۆن" تا ئێستاش زیندووە بەڵام "پۆمپسن" لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کرد.

  

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە ھێمن