ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامێری ڤەیپ Vape كە بریتییە لە ئامێری گەیاندنی ئەلیكترۆنی نیكۆتین ENDS، شلە گەرم دەكات كە بە شیرەی ئەلیكترۆنی e-juice ناسراوە تا دەبێتە هەڵم و بۆ كێشان ئامادەدەبێت. گەلێك جۆری شلەی ئەلیكترۆنی لەبەرەدەستدان، سادەترینیان لە گلیسرینی رووەكی و ماددەیەكی چێژبەخش Flavour پێكدەێت. پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە ئەگەرچی نیكۆتین لەناو ئامێری ڤەیپدا ناسووتێت، بەڵام هێشتا زیانی بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی سییەكان. هەروەها ئاماژە بە زیانەكانی شلەی ئەلیكترۆنیش كراوە لەبەر بوونی ماددەی كیمیایی زیانبەخشی وەكو ئەكرۆلین كە زیانبەشخە بۆ سییەكان، گلایكۆلەكان كە ماددەی دژەبەستنن Antifreeze، نایترۆزئەمینەكان كە ماددەی شێرپەنجەیین، قوڕقوشم كە زیانبەخشە بۆ دەمارەكان، كاربۆنیلەكان Carbonyls وەكو فۆرمەلدیهاید و ئەسیتالدیهاید و ئەسیتۆن كە ماددەی ژەهراویین، بۆنموونە رێژەی فۆرمەلدیهاد لە ڤەیپدا 15 جار لە جگەرەی ئاسایی زیاترە. هەروەها كانزا قوڕسەكان و ئاوێتە سیلیكەیتەكان Silicates. ئەگەرچی زیانەكانی كێشانی ڤەیپ لە جگەرەكێشانی ئاسایی كەمترن، بەڵام هەرگیز بێ زیان نییە. ئەگەر جگەرەكێشیت بڕیاری وازهێنانت داوە، لەوانەیە كێشانی ڤەیپ بژاردەیەكی باشتر بێت، بەڵام ئەمە لەبیر نەكەیت كە كاریگەری و زیانە درێژخایەنەكانی كێشانی ڤەیپ تا ئێستا بە تەواوی نەزانراون. باشترین هەنگاویش وازهێنانە لە هەموو جۆرەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی و شێوازەكانی دیكەی بەكارهێنانی نیكۆتین.