ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگاى کوردستان- هەوراز ئەحمەد

ساندرا ئەلساندرا خەریکی ئامادەکاری بەرهەمێکی نوێیە و گۆرانیەکەی باس لە "وروژێنەری کچان دەکات وەک ئاگر".

ڕەوەند جەواد بەرێوبەری هونەری گۆرانبێژ، ساندرا ئەلساندرا،بە ڕێگاى کوردستانى راگەياند: نوێترين کاری ساندرا دوێتێکە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێک گۆرانیەکە بە ناوی I Am fire لە تێکست areo &taim ئامادەکراوە.

ووتيشى"موزيکی لە لايەن I wana be a dJدانراوە و مایسترينگ ئەو گۆرانيە لە لايەن arsen Gabriel کراوە، ميکس لە لايەن areo ئەنجامدراوە.

رەوەند جەواد راشيگەيان: سپۆنسەری بەرهەمەکە لەلایەن باوکی ساندرا کراوە، ئەو گۆرانيە دوێتە بە زمانی ئینگليزيە، باسی وروژێنەری کچان دەکات وەک ئاگر.

ساندرا الساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئيسپانی ئەمە دووەم بەرهەمە بەڵام شێوەی دوێت ئەنجامی دەدات، ساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سويسرا دەژی کاری بزنس و گۆرانی دەکات.