ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵامەتی هاوین Summer cold حاڵەتێكی باوە لە نێوان مانگەكانی حوزەیران و تشرینی یەكەمدا، ئەگەرچی جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ هەڵامەتی زستاندا نییە، بەڵام لەوانەیە كە تووشبوو زیاتر ناڕحەت بكات. نیشانەكان بریتین لە: پژمین و كۆكەی بەردەوام هاوكات لەگەڵ ناڕحەتیی گەدە، زیادبوونی دەردراوی لووت، لووت گیران، خورشت و كڕانەوەی قوڕگ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش. لەوانەیە ئەم نیشانانە بۆ ماوەی 2 هەفتە بەردەوام بن. چارەسەركردن: حەسانەوە، خەوی دروست، دووركەوتنەوە لە هیلاككردنی جەستەیی و مەشقی فیزیكی توند، غەرغەرەی خوێ و ئاو، خواردنەوەی بڕی زیادی ئاو، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، بەكارهێنانی دڵۆپی لووت و پاراسیتۆل، ئەگەر نیشانەكان لە ماوەی 2 رۆژدا سووك نەبوون ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. خۆپاراستن: با پلەی گەرمی ئامێری ساردكەرەوە یان سپلیت زۆر نزم یان زۆر سارد نەبێت چونكە هەوای زۆر سارد ئاستی بەرگری لە لووت و قوڕگدا دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، بەمەشەوە بوار زیاتر بۆ ڤایرۆسەكان دەرەِەخسێت كە هەوكردن پەیدابكەن بەتایبەتی لەكاتی جێگۆڕكێی خێرا لە هەوای گەرمی دەرەوە بۆ شوێنێك یان ژوورێكی ساردكراو كە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەتی هاوین زیاد دەكات،پاكوخاوێنی بەتایبەتی زوو شووشتنی دەستەكان، هاوسەنگكردنی خۆراك لەگەڵ بڕێكی باشی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، گرنیدان بە هەواگۆڕیی ژوور، دووركەوتنەوە لە شوێنی داخراو و قەرەباڵغ، ئەنجامدانی مەشقی فیزیكیی رۆژانە.