ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension نەخۆشییەكی مەترسیدارە، هۆكارێكی بەهێزە بۆ جەلتەی مێشك و نەخۆشیی دڵ. تا ئێستا چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نەدۆزراوەتەوە، تاكە رێگا بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی بەرز بریتییە لە پارێزی خۆراك، گۆڕینی ستایلی ژیان لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمان بە درێژایی تەمەن. هەنگاوە سروشتییەكان بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی بەرزی خوێن ئەمانەن: مەشقی وەرزشیی رۆژانەی وەكو پیادەڕۆیی كە هاندەرە بۆ بەهێزكردنی ماسوڵكەی دڵ، كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا، دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول كە هەیە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن تا رێژەی 16%، كەمكردنەوەی كافائین چونكە زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەیەكی كاتیی پەستانی خوێن، خواردنی شوكولاتەی تاریك یان كاكاو بە بڕی كەم، دابەزاندنی كێشی لەش بۆنموونە دابەزاندنی تەنیا 7 كگم هاندەرە بۆ دابەزینی پەستانی سەرەوە بە رێژەی 8.5 ملم جیوە و پەستانی خوارەوە بە رێژەی 6.5 ملم جیوە، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان چونكە هەر جارێك هەڵكێشانێكی دوكەڵی جگەرە پەستانی خوێن كەمێك بەرزدەكاتەوە، كەمكردنەوەی شەكر و كاربۆهیدراتی سافكراو،پەیڕەوكردنی رێگاكانی سووككردنی سترێس بە گوێگرتن لە مۆسیقا، ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی یان پشوودان وهەواگۆڕی، زیادكردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم كە رۆڵیان هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا، بۆنموونە سەوزەی جۆراوجۆر، تەماتە، پەتاتە، مۆز، ئاڤۆكادۆ، شووتی، پرتەقال، شیر، ماست، ماسی تونە و سالمۆن یان ساردین ، كاكڵ و تۆوەكان، پاقلەمەنییەكان، ئەلبان یان شیرەمەنی كەم چەوری.