ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەورییە هایدرۆجینكراوەكان Hydrogenated oils یان چەورییە نێوەندەكان Trans fats بە شێوەیەكی سەرەكی لە پیشەسازی خۆراكدا دروست كراون بە كرداری هایدرۆجینكردنی زەیتی رووەكی لە دۆخی شلییەوە بۆ دۆخی رەقی بە مەبەستی زیاتر مانەوە بێ تێكچوونی شێوە و رەنگ و بۆن. ئەم چەورییانە ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بەرزدەكەنەوە و ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا كەم دەكەنەوە بۆیە بە مەترسی بۆ تەندروستیی دڵ هەژمار دەكرێن. سەرچاوەكانی چەورییە هایدرۆجینكراوەكان: كەرەی دەستكرد(مارگەرین Margarine)، رۆنی رەق Ghee، كرێمی قاوە، خۆراكی سووركراوە لە زەیت، خۆراكی خێرا، خۆراكی ئامادە و پرۆسێسكراو. زیانەكانی چەورییە نێوەندەكان ئەمانەن: زیادبوونی بەرگریی بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین تا رێژەی 40%، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاد دەكات، تێكدانی ناوپۆشی خوێنبەرەكان، زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجە، زیادبوونی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاد دەكات بۆنموونە نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، هەوكردنی جومگەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی چەوریی دەوری سك. هەوڵ بدە دووركەویتەوە لە چەورییە نێوەندەكان بە خوێندنەوەی نووسراوی سەر خۆراكەكان بە وردی لەگەڵ كەمكردنەوەی خۆراكی پرۆسێسكراو و خۆراكی خێرا.