ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەشێکی زۆر لە خەڵک گوێ پاکەرەوە بەکاردەهێنن بۆ پاککردنەوەی گوێیەکانیان بەڵام لە راستیدا گوێ پاکەرەوە زیان دەگەیەنێن بە پەردەی گوێ.

کاتێک گوێ‌ پاكەرەوە بەكاردەهێنیت مۆمی ناو گوێ زۆرتر دەبەیتەوە ناوگوێ‌ واتە پاڵەپەستۆ دەخرێتە سەری و زیاتر نزیكی دەكەیتەوە لە پەردەی گوێ‌، زیانێكی زۆر بەو پەردەیە دەگەیەنێت ئەویش دەبێتە هۆی كۆبونەوەی لەسەر پەردەی گوێ‌، بەمەش كەڕوەكان و بەكتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر دەچێتە ناو گوێ‌ و ئازاری زۆر توشی گوێ دەكات و زۆرجاریش دەبێتە هۆی لەدەست دانی بیستن .

نابێت هیچ كات گوێیەكان پاك بكرێتەوە دور لە ڕێنمایی پزیشك، بە پاككردنەوەی گوێیەكان تەنها دوچاری كارێكی هەڵە دەبیت وەك ئەوەی پێستی ناوەوەی گوێیەكان دابماڵیت و دەبێتە هۆی هەوكردنێكی زۆری گوێ‌ هەر كە گوێ‌ بخورێنیت زیاتر توشی خوران دەبێت، تەنها كاتێك دەبێت پاك بكرێتەوە كە پزیشك بڕیار بدات و بە ئامێری تایبەت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە پاك بكرێتەوە