ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پشكنینی كۆلیستیرۆلی گشتی Total cholesterol ئەوكاتە بایەخی تەندروستی دەبێت كە كەپاش 12-14 كاتژمێر خورینی یان هیچ نەخواردن ئەنجام بدرێت. بەگشتی ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی لە نێوان 100-129 ملگم/دێسلیتر زۆر گونجاوە بۆ كەسانی تەندروست، بەڵام گونجاو نییە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ یان ئەو كەسانەی ریسكی تووشبوونیان بە نەخۆشیی دڵ هەیە. ئاستی نێوان 130-159 ملگم/دێسیلیتر لە كەنار ئاستی ریسكدارە، پێوانەی 160-189 ملگم/دێسیلیتر بە ئاستی بەرز هەژمار دەكرێت، پێوانەی 190 ملگم/دێسیلیتر یان زیاتر بە ئاستی زۆر بەرز هەژمار دەكرێت. ئاستەكانی زیاتر لە 200 ملگم/دێسلیتر ریسكی تەندروستی پەیدا دەكەن بەتایبەتی ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ. پێوانەی كۆلیسترۆلی گشتی 225 ملگم/ دێسیلیتر یان زیاتر نابێت هەرگیز فەرامۆش بكرێت و پێویست بە چارەسەركردنی خێرا دەكات چونكە ریسكی تەندروستی زۆری بەدواوەیە، بۆنموونە لەوانەیە كە لە ماوەی چەند ساڵێكدا كاریگەری مەترسیدار بكاتە سەر تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان. هەرچەند پێوانەی كۆلیستیرۆلی گشتی و بەتایبەتی پێوانەی كۆلیسیترۆلی خراپ بەرزتر بێت هێندە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان زیاتر دەبێت.