ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ، ئافرەت 4 هێندەی پیاو دوچاری دەوالی قاچەكان دەبێت لەبەر كەمیی جوولە و هۆكاری بایۆلۆژی، هەروەها جلی تەسك و كەفشی پاشنەبەرز هۆكاری هاندەری ترن لەپاڵ تووشبوون. دەوالی قاچ Varicose veins بریتییە لە فراوانبوون و بەرجەستەبوون و لوولبوونی خوێنهێنەرەكانی قاچ كە ئەگەر زوو و بە دروستی چارەسەرنەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی كولبوونی Ulcer درێژخایەن كە ئاسەواری ناڕێك لەسەر پێستی قاچدا پەیدادەكەن و تەگەرە دەخەنە بەردەم پیادەڕۆیی كە كولبوون دەگاتە نزیك گۆزرینكەگان، بەگشتی چاكبوونەوەی كولبوونەكان كاتێكی زۆری دەوێت، نیشانەكانی تری دەوالی قاچ بریتین لە: ئاوسان، ئازار، هەستكردن بە زوو ماندووبوون، خورشت، گۆڕانی رەنگی پێست لە شوێنەكەدا. ئەمەش روونكراوەتەوە كە هۆكاری تری زیاد تووشبوونی ئافرت بە دەوالی قاچەكان دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەریی چەند هۆرمۆنێك كە دەبنە ئەگەری كشان و فراوانبوونی دیواری خوێنهێنەرەكان، هەروەها لەكاتی دووگیانیدا لەبەر زیادبوونی فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی قاچ.