ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دایك و باوكان باشترین شتیان بۆ منداڵەكانیان دەوێت، بۆیە گەلێك جار دوچاری هەڵەی قیژاندن یان هاواركردن Yelling لەسەر منداڵ دەبن، بەڵام پێویستە لەمە وریابن كە لەوانە ببێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی. گەلێك دایك و باوك بە شێوەیەكی نەخوازراو دوچاری هاواركردن لەسەر منداڵیان دەبنەوە. ئەمە روونە كە خودانكردن و گەورەكردنی منداڵ كارێكی ئاسان نییە بەتایبەتی لەوكات و شوێنانەی كە شتی ناڕێك و نەگونجاو ئەنجام دەدەن. رێكاریی توندی دایك و باوك كە قیژاندن لەسەر منداڵ لەخۆبگرێت، مانای جۆرێك سەرنەكەوتن لە خودانكردنی منداڵ دەگەیەنێت. هاواركردن و قیژاندن لەسەر منداڵ لەوانەیە كە كاریگەریی درێژماوە بكاتە سەر گەشە و پەرەسەندنی كەسێتیی منداڵ. كاریگەرییە نێگەتیڤەكان: گرفتەكانی پەیوەست بە رەفتار و هەڵسوكەوت بۆنموونە قیژاندن لەسەر نەوجەوانێكی 13 ساڵی ئەگەری ئاستی رەفتاری خراپ لە ساڵانی دواییدا زیاد دەكات، گۆڕان لە گەشە و پەرەسەندنی مێشك، قیژاندن و بەكارهێنانی وشەی نەشیاو كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر پێكهاتەی فیزیكی مێشك بەتایبەتی لە سەنتەری رێكخستنی دەنگ و زمان. لە لایەكی تر، قیژاندن جگە لەوەی كە منداڵ دوچاری ناڕحەتی و ترس و غەم دەكات، لەوانەیە كار بگاتە ئەگەری خەمۆكی لە ئاییندەدا، هەروەها سترێسی درێژخایەن كە رێگا بۆ چەندین گرفت و نەخۆشیی جەستەیی خۆش دەكات، ئەمە جگە لە ئازاری درێژخایەن لە ئاییندەدا بەتایبەتی هەوكردنی جومگە، سەرئێشە، گرفت و ئازارەكانی مل وپشت.