ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاو گرنگی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەگشتی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ رێنمایی دەكرێت. بۆ دابینكردنی سوودە تەندروستییەكان، واباشترە كە خواردنەوەی ئاو لە كاتە گونجاوەكاندا بێت، بۆنموونە خۆپاراستن یان رێگرتن لە ئازاری گەدە، گرژبوونی كۆڵۆن IBS، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا، هەستكردن بە ماندووبوون، قەبزی، كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، ئەگەری نۆرەی دڵ و جەلتەی مێشك. كاتە گونجاوەكان بۆ خواردنەوەی ئاو ئەمانەن: راستەوخۆ پاش لە خەوهەڵسانی بەیانییان 2 پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆرەوە، پەرداخێك پێش ژەمە سەرەكییەكان بە 30 خولەك، پێش دەستپێك و پاش مەشقی وەرزشی و هەتا لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیدا دەتوانیت كە بڕێكی كەمی ئاو بخۆیتەوە،پێش وەرگرتنی دوش بەتایبەتی لەكاتی خۆشتن بە ئاوی گەرم، پێش كاتی نووستن چونكە خواردنەوەی ئاو هەنگاوێكە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی شلەی لەش یان وشكبوونەوە ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكات، لەكاتی ماندووبوون و هیلاكیی كاردا خواردنەوەی 1-2 پەرداخ ئاو مێشك چاڵاك دەكاتەوە، چونكە هەستكردن بە ماندووبوون یەكێكە لە نیشانەكانی كەمبوونەوەی شلەی لەش.