ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگشتی، دابەزاندنی كێشی لەش كارێكی ئاسان نییە، بەڵام بۆ كەسانی كورتەباڵا هێشتا سەختترە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەسانی كورتەباڵا كە كێشیان زیادە یان قەڵەون ناتوانن بە ئاسانی كێش دابەزێنن بە بەراورد لەگەڵ كەسانی باڵابەرز، چونكە سەرفكردنی كالۆری یان سووتاندنی چەوری لە كەسانی كورتەباڵادا سەختترە هەتا ئەگەر لەگەڵ یەكێكی باڵابەرزدا هەمان مەشقی وەرزشی بۆ هەمان ماوەی كاتی ئەنجام بدەن. كەسی باڵابەرز دەتوانێت بە وەرگرتنی بڕێكی كەمی كالۆری لە خۆراك بڕێكی زۆری وزە سەرف بكات یان كالۆری بسووتێنێت، چونكە خاوەن بارستاییەكی زیاتری ماسوڵكەیە و میتابۆلیزمێكی باشتری هەیە، ئەمەش هاندەرە بۆ سووتاندنێ زیاتری كالۆری لە كاتێكی كەمتردا. رێنماییەكان بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لە كەسانی كورتەباڵادا بریتین لە: خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست،پێویستە كە كالۆری كەمتر لە خۆراكەوە وەربگرن بە بەراورد لەگەڵ كەسانی باڵابەرز، خەوی دروست، مەشقی هەڵگرتنی قوڕسایی Weight lifting زیاتر رێنمایی دەكرێت بۆ كەسانی كورتەباڵا چونكە بیناكردنی ماسوڵكەی بەهێز واتە بارستایی زیاتری ماسوڵكە كە هاندەر دەبێت بۆ زیاتر سووتاندنی وزە، چونكە هەرچەند لەش خاوەن بارستایی بێ چەوریی ماسوڵكە Lean muscle mass بێت هێندە توانای سووتاندنی وزەی زیاتر دەبێت.