ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ولاتی سووید، نەخۆشێک بەهۆی هێنانەوەی خوێن و کۆکەی بەردەوام گەینرایە نەخۆشخانە، دوای پشکنین ئاشکرا بوو بەکتریا چووەتە ناو سییەکانی.

ئەو نەخۆشەکە نێرگەلە کێش بووە، هەفتانە پێنج جار لەگەڵ هاوڕێکانی نێرگەلەی بەتامی جیاواز کێشاوە.

گۆڤاریEuropean Journal of Case Reports in Internal Medicine ئاشکرایکردووە، ئەو نەخۆشەی سووید، دووچاری نەخۆشی سیل (دەردەباریکە) بووە، ئەمەش لە رێگای بەکتریایەک کە لەناو سۆندەی نێرگەلەکە بووە، پێشتر کەسێک بەکاری هێناوە کە نەخۆشی سیلی هەبووە.

پزیشکان دەڵێن، لەگەڵ ئەو هەموو زیانەی نێرگەلە، گواستنەوەی ئەو جۆرە نەخۆشیانە زیانێکی دیکەی نێرگەلەیە.