ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدوایین تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رونناسان ئاشكرای ده‌كەن نیگارکێشان ده‌بێته‌هۆی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌روونی منداڵان.

یەکێک لەكتۆرەکان گوتی: نیگارکێشان ده‌بێته‌هۆی ده‌روون سووکی منداڵ و منداڵ پاش وێنه‌ كێشان هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونی ده‌كا. منداڵان له‌ ته‌مه‌نی 2 ساڵانه‌وه‌ توانایی گرتنی پێنووسیان هه‌یه‌ و ده‌توانن له‌سه‌ر كاغه‌ز وێنه‌ یا هه‌ر شتێكیتر بكێشن و ده‌بێ دایك و باوكه‌كان پشتگیری له‌و كاره‌ی منداڵ بكه‌ن و هه‌لێك بره‌خسێنن بۆ نیگارکێشاندنی منداڵان.ھەروەھا لە باخچەکان وقوتابخانەکاندا پێویستە گرنگی زیاتر بەپەروەردەی ھونەری بدرێ ،چونکە ئەبێتە خۆ ئامادەکردن بۆ وانەی دوای خۆی و ئارامی دەروونی ، 

هه‌روه‌ها ئه‌و دكتۆره‌ ده‌رونناسه‌ ده‌ڵێ: منداڵ به‌ بێ هیج ئامانجێك له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نوسێ یان نیگار ده‌كێشی و پاش ئه‌و كاره‌ هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كا و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵ.

منداڵ له‌سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێ ده‌مووچاوی دایك و باوكی خۆی بكێشێ و ئه‌وه‌ش خه‌یاڵی منداڵان زۆرتر ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی خولقینه‌ری لای منداڵان.

ده‌بێ دایك و باوك كه‌ره‌سه‌كانی پێویستی وێنه‌ و نیگاركێشان بۆ منداڵان دابین بكه‌ن و به‌ بێ هیچ كونترۆڵێك بهێڵن كه‌ به‌وجۆره‌ خۆیان ده‌یانه‌وێ نیگار بكێشن.