ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیڤان شێرزاد

 یەکەمین گۆرانی دوێتی تەنیا ئیدریس و خۆشەوی هیرانی بەمزووانە بەشێوەی کلیپ بڵاودەکرێتەوە.

ئەو دوێتەش تێکەڵ بوونی دوو دەنگ و سەدای جوان لە ھەستێکی ناوازەدا جێ بکرێتەوە دەبێت چ لەزەتێک ببەخشێت، (تەنیا ئیدریس وخوشەوی ھیرانی) لە تازەترین کاری هونەرییاندا بە هاوبەشی گۆرانییەکی کۆن بە تازە گەرییەکی جوانەوە پێشکەشی ھەوادارانیان دەکەن، ئێستا کار بۆ ئەم بەرھەمە دەکرێت لە لایەن سەید ئەحمەد حاجەتمەند کاری میوزیکی بۆ دەکرێت و چەند موزیسیانێکی شارەزاو بە ئەزموون بەشدارن لەم کارە ھونەریە، دوێتەکەی تەنیا و خۆشەوی بەناوی (شاری دڵ)ـە و لە هۆنراوەی سەید کامیلی ئیمامی و ئاوازی کۆنە، (شاری دڵ) یەکەم دوێتی هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (تەنیا ئیدریس و خۆشەوی هیرانی) دەبێت، کە بەم نزیکانە بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاو دەکرێتەوە.