ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیڤان شێرزاد

ھونەرمەندی دەرھێنەر لە نوێترین کاری ھونەری خۆی دا لە بواری دەرھێنان دا، کۆتایی ھێنا بە فیلمێکی دۆکیومێنتاری نوێ بە ناوی (مۆم)، ئەو بەرھەمە 12 خوولەکە و چیرۆکەکەی باس لە ژیانی منداڵێکی کورد دەکات، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئازارەکانی ئەو منداڵە لە خوێندن و ژیانی تایبەتی دەگێڕێتەوە.

(بڕیار بەختیار) لەو بارەیەوە دەڵێت: نوێترین بەرھەمی من لە بواری سینەمادا دروستکردنی کورتە فیلمێکی دۆکیومێنتارییە بەناوی MOM، کە وەک دەرھێنەر کارم تێدا کردووە ماوەی کورتەفیلمەکە ١٢ خولەکە و لە شارۆچکەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی وێنەگیراوە.

ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی مندڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، کە ھەر لە لە دایکبوونیەوە ھەردوو دەستی نیە، بەڵام بێ ھیوا نەبووە لە ژیان و سەرقاڵی ژیانکردنە و خوێندکاری پۆلی دووەمی سەرەتاییە.

ئێستا سەرجەم کارەکانی فیلمەکە تەواو بووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەینێرینە فێستیڤاڵە جیھانییەکان . 

بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە یەکەم پڕۆژە دەبێت بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ، ھەروەھا لە پلانمدایە لە ھەمان ساڵدا چەند کورتە فیلمێکی دیکەش دروست بکەم.

گوتیشی: داوامان لە ھیچ لایەنێکی حکومی نەکردووە بۆ سپۆنسەر کردنی ئەم کارە، چونکە پێم وایە پێویستە سینەمای سەربەخۆ دروست ببێت لە کوردستان.