ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە سۆشیال میدیا Social media رۆڵی هەیە لە تووشبوون بە خەمۆكی بەتایبەتی لە چینی گەنجەكاندا. لێكۆڵینەوەی تر ئەمەیان روونكردۆتەوە كە گەلێك لە گەنجەكان دوچاری خوپێوەگرتن یان راهاتن Addiction لەسەر سۆشیال میدیا دەبن. ئاماژە بەمەش كراوە كە كچانی نەوجەوان زیاتر لە كوڕەكان ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆكیی پەیوەست بە بەكارهێنانی سۆشیال میدیا لێدەكرێت هاوكات لەگەڵ تێكچوونی خەو و خۆراك و دواكەوتن لە ئەركەكان. گەلێك جاریش كچانی نەوجەوان لەكاتی تووشبوونیان بە دڵتوندی پەنا دەبەنە بەر زیاد بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بەمەبەستی باشتربوونی باری دەروونییان. هەندێك سەرچاوەی دیكە ئاماژەیان بەمە كردووە كە مەرج نییە زیاد بەكارهێنانی سۆشیال میدیا لە هەر كەسێكدا ببێتە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی، بەڵكو زیاتر لەو كەسانەدا ئەم ئەگەرە زیاد دەبێت كە ئامادەباشی تووشبوونیان بە خەمۆكی هەیە. گەلێك فاكتەر رۆڵیان هەیە لە چەندێتی كاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر تەندروستیی دەروونیدا، بۆنموونە سروشتی كەسێتی Personality، پاڵنەر یان ئامانجی بەكارهێنان و ماوەی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا.