ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە گوێرەی ئامارەكانی دەستەی نیشتمانیی خەو National Sleep Foundation یەك لە هەر 3 پیاو و یەك لە هەر 4 ئافرەت شەوانەپرخە دەكەن. میكانیزمی پرخە Snoring بریتییە لە كەمبوونەوەی تۆنی ماسوڵكە لەكاتی نووستندا هاوكات لەگەڵ شۆڕبوونەوەی زمان بە ئاراستەی پشتەوە، هەروەها ماسوڵكە و شانەكانی تر لە ناوچەی قوڕگ و لووتدا خاودەبنەوە. لەگەڵ هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەدا، تێپەڕبوونی هەوا بەسەر و بە نێوان ئەم شانە خاوبووانەدا دەبێتە هۆی لەرینەوەیان، ئەمەش دەنگی پرخە پەیدا دەكات. فاكتەرە هاندەرەكانی پرخە بریتین لە: كێشی زیاد و قەڵەوی، خواردنەوەی ئەلكهول، نووستن لەسەر پشت، لاریی بەربەستی لووت، درێژیی زمانەی قوڕگ Uvula. مەترسی پرخە خۆی دەبینێتەوە لە وەستانی هەناسە بۆ ماوەیەكی درێژ كە پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی 2 هێندەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ وسووڕان، هەروەها كەمبوونەوەیەكی كاتی گەیشتنی ئۆكسجین بە هەموو شانەكانی لەش Hypoxia ، ئەمەش لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری چەند گرفتێكی تەندروستی وەكو: تێكدان یان گیرانی خوێنبەر، بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن، گۆڕانی نادروستی پەستان لەناو بۆشایی سینگدا.