ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس نۆیس سەبارەت بەکارو ئەزموونی هونەری خۆی گوتی: لە ساڵی 1977 لە گوندی مەتینا سەر حەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان لە دایك بووە،هەر لە 17 ساڵی بە گۆرانیەکانی هونەرمەند جوان حاجۆ کاریگەری هەبووە،لەسەر ڕێناس دەیگۆتنەوە،دواتر ماوەێکی درێژ حەزمکرد ستایلێکی خۆم هەبێ ،دروست بکەم،لە2004لە ڕۆژئاڤا،یەکەم ئەلبومێکم بڵاوکردەوە، سترانێکی ڕاپ لەو ئەلبوومەدا تۆمارکرد ،لەگەڵ چەند گۆرانێکی کلاسیکی تر، ڕاپ شتێکی نوێ بوو، بۆ ڕۆژئاڤا حەزیان لەو گۆرانیە ڕاپەی من هەبوو،دواتر 2003 ئەلبوومێکی ترم تۆمار کرد ،بەناوی کوردیا من ،دواتر ڕێناس گوتی من دوای ئەلبوومی دووەمم، چوومە دەرەوە وڵات لە یۆنان ژیانم تا 2011 ژیانم کرد،دواتر هەشت گۆرانی تر لە ئەلبومێکی تۆمار کرد کە سەرجەمیان ستایلی ڕاپ و پۆپ بوون ، لە 2011 تا ئێستا لە پاریس پایتەختی فەڕنسا ژیان دەکەم ،تا ئێستا 9 فیدیۆ کلیپم هەیە لە ئەوروپا وێنەم گرتووە ،هەمووڕاپ موزیك پۆپ لە کورد شتێکی نوێیە بەس دێتە قبوڵ کردن ئەوەگرینگە ، چونکە لە چواچێوەی ڕێز ڕاپ ئەکەین نەک وەک ڕاپی ئەوروپی کە ووشەی خراپ و پیسی تێدایە ، بە ڕای من ئێمە پێویستمان بەهەمووستیلێکە بۆ ناو گۆرانی کوردی ،دواترین کاری من ئەوەبوو ،بەناوی بەندەواری نوسین و گوتنی منە ئاوازی هونەرمەندێکی مەکسیکیە ،فیدیۆ کلیپ ئەو بەرهەمە تازەیەم لە وڵاتی سویسڕا وێنەگرتووە ،لەلایەن دەرهێنەر نیهاد ئۆسۆ ،کاری مۆنتاژی ئەحمەد سەلام کردویەتی.