ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌زاران كه‌س به‌شدارى ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى به‌كۆمه‌ڵ بوون كه‌ رێكخراوێك له‌ كۆریاى باشور رێكیخستبوو، سه‌ره‌ڕاى مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا.

ئاهه‌نگه‌كه‌، له‌ سه‌نته‌رى چونگشیمى تایبه‌ت به‌ ئاشتى جیهانى له‌ نزیك سیئۆل-ى پایته‌خت له‌لایه‌ن رێكخراوى یه‌كێتى خێزان له‌پێناو ئاشتى و یه‌كبوونى جیهانى رێكخرا، سه‌ره‌ڕاى مه‌ترسییه‌كان له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆرۆنا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌ شارى ووهان له‌ چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

پێشتر كۆریاى باشوریش بوونى 24ى حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆناى له‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند.

له‌میانه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شێك له‌ هاوسه‌ره‌كان ده‌مامكیان پۆشیبوو، ژماره‌یه‌كى به‌رچاویشیان بوونى ده‌مامكیان وه‌ك هۆكارى خۆپارێزى ره‌تكردبوه‌وه‌.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ زیاتر له‌ 60 ده‌وڵه‌ت هاوسه‌رگیرییان كرد، ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابوردووه‌وه‌ ساڵانه‌ ئه‌نجامده‌درێت.