ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 پێشبینی دەکرێت کۆرۆنا کۆتایی بە دوو خوی باوی مرۆڤایەتی بهێنێت

زانایانی کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنن، پێشبینی دەکرێت لە کاریگەرییەکانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، "تەوقە و لەباوەشکردن" لە ساڵانی داهاتودا زۆر کەمببێتەوە و بەوەش خوی مرۆڤ لە بۆنە و دیدارە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەکردوە، چڕکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەچێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت، بە جۆرێک تەوقەکردن لە دیدار و کۆنفرانسەکاندا وەکو خویەکی مرۆڤ رەنگە نەمێنێت یان زۆر کەم ببێتەوە.

لەوبارەیەوە رۆبەرت دینگۆاڵ، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی نۆتینگهام بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە، پێشبینی دەکات یەکێکی دیکە کاریگەرییەکانی دوای کۆرۆنا ئەوە بێت هەمیشە و بە بەردەوامی دەستەکان دەشۆردرێن، ئەگەر ماوەی کەرەنتینەش بگاتە شەش مانگ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەبن و رەنگە لە پاک و خاوێندا زیادەڕەوی بکرێت.