ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆرێک لە خەڵک شارەزایی لە بوارێکدا هەیە بەبێ ئەوەی راھێنانی تەواوەتی لەسەر کردبێت و یان لەلایەن کەسیکەوە فێربوبێت، بەهرەیەکی خۆڕسکی هەیە، ئەگەر پەرەی پێبدرێت، دەکرێت ببێتە کلیلی سەرکەوتن لە ژیان، چەند رێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بەهرەی راستەقینەت بدۆزیتەوە.

یەکەم: حەز و خولیاکانت بدۆزەرەوە، بیربکەرەوە لەوەی ئارەزوت لەچی هەیە و بەچی کارێک دڵخۆش دەبیت.

دوەم: بیر لە منداڵیت بکەرەوە لەوەی خۆت بە چ بوارێکەوە سەرقاڵ دەرکرد و خۆشتدەویست.

سێیەم: چالاکی جۆراوجۆر تاقیبکەرەوە و مەترسە لەوەی شکست بهێنیت، بچۆرە ناو هەمو بوارێکەوە، وەکو هونەر، گۆرانیوتن، تەکنەلۆژیا، ئامادەکردنی خواردن، وەرزش.

چوارەم: کاری خۆبەخش ئەنجامبدە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەزمونی جیاواز تاقیبکەیتەوە و تواناکانت دەربخەیت و بزانیت لە چ بوارێکدا لێهاتویت.

پێنجەم: ئەو کارانە هەڵبژێرە کە وادەکات رۆژەکەت لەبیربکەیت، چونکە ئەو کارەی هێندە سەرقاڵت بکات بەدڵنیایی ئارەزوت بۆی هەیە و لێهاتویت تیایدا.

شەشەم: بیر لەو شتانە بکەرەوە کە دەیکڕێت، بۆ نمونە جل و بەرگت یان تابلۆکانت، زیاتر چ ستایلێک هەڵدەبژێریت ئەو ستایلە دەکرێت بەهرەکانت دەربخات، بۆ نمونە ئەگەر جلی نەخشدار دەکڕیت دەکرێت تواناکات هەبێت خۆت نەخشی جۆراوجۆر دروستبکەیت.

حەوتەم: ئەو شتە چیبوە کە دواجار هێندە سەرقاڵی کردویت کە بیرتچوە خواردن بخۆیت؟ دەتوانیت لەو رێگەیەوە بەهرەکەت بدۆزیتەوە.