ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خانمان زۆرجار وابیردەکەنەوە پیاوان تەنیا بایەخ بە جوانی دەدەن، بەڵام لەراستیدا بەوشێوەیە نییە، پێش ئەوەی بایەخ بە جوانی بدەن چەند رەفتار و هه‌ڵسوکەوتێکی دیکە هەیە کە گرنگی پێدەدەن و بەلایانەوە سەرنجراکێشترە لە جوانی.

یەکەم: سەرکێشی

پیاوان ئەو خانمانەیان بەلاوە سەرنجراکێشە کە سەرکێشن و چالاکی نوێ تاقیدەکەنەوە تەنانەت ئەگەر ترسناکیش بێت.

دوەم: لەخۆبوردویی

پیاوان شانازی دەکەن بەو خانمانەی بە ئاسانی چارەسەری کێشەکان دەکات و لەخۆبوردوە یان زۆرجار دەستپێشخەردەبێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان.

سێیەم: متمانەبەخۆبون

هیچ شتێک لەوە سەرنجراکێشتر نییە بەلای پیاوانەوە کە خانمان متمانەیان بەخۆیان هەبێت و خاوەنی داهاتی سەربەخۆی خۆیان بن، چاوەڕێی کەسانی دیکە نەکەن.

چوارەم: خاوەن متمانە

کاتێک پیاوان بیر لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری یان دانانی پەیوەندی خۆشەویستی دەکەنەوە، ئەو خانمە هەڵدەبژێرن کە متمانەی پێبکەن و دڵنیاببنەوە لەوەی خاوەن متمانەیە.

پێنجەم: کەسێکی قسەخۆش

خانمان چەندێکیش جوانبن ناتوانن بە تەواوی دڵی خۆشەویستەکەیان بەدەستبهێنن ئەگەر کەسێکی قسەخۆش نەبن و گاڵتەیان لەگەڵ نەکەن

شەشەم: کەسێکی تێگەیشتو

پیاوان هەمیشە کەسێکیان خۆشدەوێت کە لە هەستەکانی تێبگات و بتوانێت یارمەتیدەری بێت.

حەوتەم: کەسێکی سروشتی لە هه‌ڵسوکەوتکردن

پیاوان رقیان لەو خانمانە دەبێتەوە کە بەشێوەیەکی درامی هەڵسوکەوت دەکەت و روی راستەقینەی خۆیان دەشارنەوە تەنیا بۆ ئەوەی سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشن، بەڵکو زیاتر ئەو خانمانەیان بەلاوە پەسەندە کە بە سروشتی خۆی رەفتار دەکات.

هەشتەم: کەسێکی کراوە

کاتێک پیاوێک دەیەوێت خانمێک بهێنێتە ژیانیەوە دەیەوێت کەسێکی کراوەبێت و گرنگی بە خێزان و هاوڕێکانی بدات و کراوەبێت لەگەڵ چواردەوری.

نۆیەم: خاوەن بڕیار

ئەو خانمانەی ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، تەنانەت لە کاتی چونە دەرەوە بڕیاریان بۆ نادرێت لەوەی سەردانی کام رێستۆرانت بکەن بە زویی دڵی خۆشەویستەکەیان دەدۆڕێنن، چونکە پیاوان ئەو خانمانەیان پێسەرنجراکێشە کە خاوەن بڕیاری خۆیانن.