سەرباری نیگەرانییەکان لەبارەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەناراوەکانی ئوسترالیا بەڕووی خەڵکدا کرانەوە.
رۆژی سێشەممە 28-04-2020، ، کەناراوەکانی ئوسترالیا بەڕووی خەڵکدا کرانەوە و خەڵکێکی زۆر روویان لە کەنارەکان کردووە.
رۆژانە کەناراوەکان بۆ ماوەی 10 کاژێر دەکرێنەوە، رێگە بە خەڵک دەدرێت مەلە بکەن و لەم ناوچانە کۆببنەوە.
کرانەوەی کەناراوەکان لە ئوسترالیا لە کاتێکدایە هێشتا هەڕەشەکانی کۆرۆنا بۆ سەر ئوسترالیا کۆتاییان نەهاتووە.