میدیاکانی وڵاتی چین وێنەی چەند پۆلیسێکیان بڵاوکردەوە کە لەڕێگەی كڵاوێك (خوزەیەک)ی سه‌ریان پلەی گەرمی کەسانی پیادەڕۆ لە دەروازەی شەقامی چۆنشی لە شاری چنگدۆی باشووری رۆژئاوای چین دەپوێنن، كه ئەمەش بە تەکنۆلۆجیای لهرادەبەدەر خێرا دادەنرێت.
ئەم جۆرە كڵاوه زیرەكه لەتوانایدایە پلەی گەرمی جه‌سته‌ی پیادەڕۆکان بپێوێت لەڕێگەی کامێرایەکی تیشکی ژێر سوور کە لەسەری جێگیر کراوە، دواتر زانیارییە تۆمارکراوەکان لەکاتی خۆیدا لەسەر شاشەیەک لەبه‌ر چاوی ئه‌و کەسه دەردەکەوێت كه كڵاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر كردووه.
ئەگەر هاتوو کەسێک پلەی گەرمی جەستەی 37.3 پلەی سەدی تێپەڕێنێت، ئەوا كڵاوه‌كه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئەم كڵاوه دەتوانێت ته‌نها لە ماوەی دوو خولەکدا پلەی گەرمی جه‌سته‌ی نزیکەی 100 کەس بپێوێت و تۆمار بكات.