ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێك لە جوانترین دیمەنەكانی سروشت بوونی سەرچاوەی ئاوە, لەوەش گرنگتر‌و جوانتر تاڤگەكانە، وڵاتی ڤەنزوێلا یەكێك لە بەرزترین و جوانترین تاڤگەكانی جیهان بەخۆیەوە دەبینێ‌ ئەویش تاڤگەی (ئەنگل)ە كە بەرزییەكەی 980 مەترەو ئاوەكەی بە درێژایی 807 مەتر دێتە خوارەوە، بەهۆی بەرزییەوە بەشێكی زۆر لە ئاوەكە بەرلەوەی بگاتە سەر زەوی دەبێتە هەڵم، ئەم تاڤگەیە بۆتە سەرچاوەیەكی گرنگی سەردانیكردنی گەشتیاران لەو وڵاتە.