ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پزیشک و پەرستارێک پاش ئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشاییەوە، بڕیاردان دا لەو نەخۆشخانەیە هاوسەرگیری ئەنجامبدەن کە کارییان لێی دەکرد.

بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، جان تیپینگ-ی تەمەن 34 ساڵ و ئانالان ئاڤاراتنام-ی تەمەن 30 ساڵ، کە پیشەیان پزیشک و پەرستارە، بڕیاربو لە مانگی ئاب بەئامادەبونی خێزانەکانیان ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن، بەڵام دەترسان خێزانەکانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانن ئامادەی ئاهەنگەکە ببن، چونکە خێزانەکانیان لە دوو وڵاتی جیاواز دەژیان.

لەبری ئەوە، ئەو دوو خۆشەویستە بڕیاریاندا ئاهەنگەکەیان لەناو ئەو نەخۆشخانەیە سازبکەن کە هەردووکیان کارییان تێدادەکرد.

ئانالان، کە ماوەی ساڵێکە لەو نەخۆشخانەیە پەرستارە، لەوبارەوەیە وتی، "زۆر دڵخۆشین بەوەی ئەم بڕیارەمانداوە، هەروەها ستافی نەخۆشخانەکە پاڵپشتییان کردوین بۆ بڕیارەکەمان، لەناو ئەم هەموو نیگەرانی و کاتە سەختەدا توانیمان کارێکی جوان لە نەخۆشخانە بکەین".