ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

30 Israeli medical innovations to fight coronavirus - ISRAEL21c

بەپێی یٔاماژەکان لە هەرێمەکەماندا تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی (سارس کۆڤ-2) کە نەخۆشی کۆڤید-19 دروست دەکات ڕوو لەزیادبوونە لەو شوێنانەی کە ماوەکانی پێشتر شەپۆلی کۆڕۆنایان پێ نەگەیشتووە .

بۆیە هەرکات هەستت بە ماندووبوون کرد تەنانەت بەبێ هیچ نیشانەیەکی تر یٔەوە گومانت نەبێت لە تووشبوونت بە کۆڕۆنا ، بەڵام بەبێ دڵەڕاوکێ و ترس و تۆقین یٔەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆیٔەوەی بەدووربن لە نەخۆشخانەکان ؛

1-هیچ مەترسن و خۆتان مەشڵەژێنن چونکە پێش یٔێوە زۆر کەس تێیان پەڕاندووە ، بۆیە ورەبەرزیتان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرگریتان ...

2-ڕۆژانە شلەمەنی باش بخۆن (یٔاو ، چا ، شۆربا ، شەربەتی سروشتی) یان هەر خواردنێکی کوردی جۆراو جۆر ...

3- خۆتان هیلاک مەکەن بەڵام شێوازەکانی پاڵکەوتنان با جۆراوجۆر بێت [بەتایبەتی لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2 کاتژمێر لەسەر دەم یان سنگ پاڵکەون ] .

4- سوجدەکانتان درێژ بکەنەوە کە هەر سووجدەی کەمتر نەبێت لە خولەکێک.

5- ڕۆژانە 10 بۆ 15 خولەک خۆتان بدەنە بەر هەتاو لەنێوان کاتژمێر 10 بۆ 11 ی بەیانی .

6- کاتەکانی خەوتن ڕێک بخەن ؛ شەوانە 6 کاتژمێر بخەون ، ڕۆژانە 2 کاتژمێر.

7- کەسانی هەستیار بپارێزن لە ماڵەکانتان [ یٔەوانەی ؛ تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە یان یٔەوانەی ؛ (شەکرە ، بەرزەپەستانی خوێن، ڕەبۆ یان نەخۆشی درێژخایەنی سنگ ، دڵ ، جگەر ، گورچیلە یان شێرپەنجە)یان هەیە . ] 

8-تا دەتوانن مەچن بۆ نەخۆشخانەکان بۆیٔەوەی بەدووربن لە درووستکردنی قەرەباڵغی ،

چونکە (Viral Load) هۆکاری سەرەکی مردنە لە نەخۆشخانەکان و شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەکان . 

9-بەهیچ جۆرێک یٔۆکسجین لە ماڵەکانتاندا بەکارنەهێنن تاوەکو پێوانی ڕێژەی یٔۆکسجین نەکەن [خۆتان بە یٔامێری یٔۆکزیمیتەر یان لەلایەن پزیشکەوە] 

یٔەگەر ڕێژەی یٔۆکسجین بە یٔامێری (Pulse Oxymeter ) لە % 90 کەمتر بوو یٔەوە پەیوەندی بە پزیشکێکی هاوڕێتانەوە بکەن یان هێڵە گەرمەکان .

یٔەگەر لە ٪ 90 زیاتر بوو یٔەوە تەنها وەرزشی سییەکان بکەن کە بریتییە لە { ڕۆژانە پاڵکەوتن لەسەر سنگ یان قووڵ هەڵمژینی هەوا بۆ 7 چرکە و یٔینجا ڕاگرتنی بۆ 4 چرکە پاشان دانەوەی هەناسە ؛ یٔەمە هەموو کاتژمێرێک 1 تا 5 خولەک دووبارە بکەنەوە } ،

یٔەگەر بکرێت لە باڵکۆنی ، حەوشەی ماڵ یان باخەکانتان بیکەن باشترە بۆیٔەوەی ڤایرۆسەکە کۆنەبێتەوە لە ژوورەوە و شوێنە داخراوەکان ... 

د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی

دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن .