ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەموو پەیوەندییەك كێشەی تێدایە و هاوسەرانیش ئاساییە رووبەڕووی كێشە و گرفت و هەڵە تێگەیشتن ببنەوە، بەڵام بۆئەوەی نەگەن بە ڕێگەیەكی داخراو گرنگە بەوریاییەوە لەكاتی شەڕەكاندا مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە حەوت رێنمایی گرنگ كردووە كە پێویستە هەموو ئەو كەسانە بیزانن كە لە ژیانی هاوسەریدان، بۆئەوەی كێشەكانی نێوانیان بە ئاسانی چارەسەر بكەن و بۆشایی نەكەوێتە نێوانیانەوە، بەمجۆرە:

-ئەندامانی خێزانەكەت تێكەڵ مەكە و ئاگاداریان مەكەرەوە لەبارەی ئەو كێشەیەی لە نێوانتاندایە.

-دووربكەوەرەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی هێز.

-كێشە كۆنەكان باس مەكەرەوە و هەموو شتێك دووبارە مەڵێرەوە، چونكە كێشەكانی نێوانتان گەورەتر دەبن.

-هەرگیز باسی جیابوونەوە و تەڵاق مەكە، چونكە هەموو كێشەیەك چارەسەری هەیە.

-لەكاتی شەڕدا ماڵەوە بەجێمەهێڵە.

-جێگەی خەوتنەكەت جیامەكەرەوە.

-لە شوێنە گشتییەكان شەڕ مەكەن بەیەكەوە