چین نموونەیەكی سەرەتایی لە شەمەندەفەرێكی خێرای لە رادەبەدەر ئاشكرا كرد بە ئامانجی ئەوەی بگاتە خێرایی زیاتر لە 620 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئاشكراكردنی نموونەی سەرەتایی ئەم شەمەندەفەرە موگناتیسییە هەڵواسراوە كە پێی دەگوترێت "Maglev"ی خێرای لە رادەبەدەر لەسەر رووبەرێكی بچووك لە رێڕەوی تاقیكردنەوەكان لە شاری چینگدۆی سەر بە هەرێمی سیچوان لە باشووری رۆژئاوای چین تاقی كرایەوە.
ئامانج لەوەی كە شەمەندەفەرەكە موگناتیسییە هەڵواسراوەكە لە نەوەی داهاتوو بێت لەبەر ئەوەیە هەرزان و زۆر خێراتر دەبێت لە بژاردەی شەمەندەفەرەكانی ئێستا.
شەمەندەفەرەكە وا دروست كراوە تا بە خێرایی 620 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا گەشت بكات، واتا گەشت بەم شەمەندەفەرە لە لەندەنەوە بۆ پاریس 47 خولەك دەخایەنێت.
شەمەندەفەرەكە هیچ تایەیەكی تایبەت و شۆفێری نییە، چونكە رێڕەوێكی تایبەت بەكار دەهێنێت بۆ راكێشانی.