ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سازدانی: هێرش مغدید

دکتۆر عادل حوسێن یەکێکە لە دکتۆرە ناسراوەکان لە نەخۆشی هەناو، لە گۆشەی یەک پرسیار لێمان پرسی، لە کاتی خۆڵبارین چی بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین تەندروستیمان بە باشی بپارێزین؟

لە وەڵامدا دکتۆر بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: رێنماییەكان بۆ خۆپاراستن لەكاتی خۆڵباریندا.

1-هەوڵ بدە زیاتر لە ماڵ بمێنیتەوە و تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست بچیتە دەرەوە.

2- كەمكردنەوەی هەر چاڵاكییەك لە دەرەوەی ماڵەوە وەكو مەشقی وەرزشی یان شووشتنی ئۆتۆمبیل یان هەرئیشێكی تر.

3- ئەگەر لەبەر كارێكی زۆر پێویست چوویتە دەرەوە، پێویستە  ماسكی N95 ببەستیت، چونكە تەنیا ئەم جۆرە ماسكە تەنۆلكەی وردی وەكو PM 2.5 دەگێڕێتەوە و نایەڵێت بگاتە كۆئەندامی هەناسە.

4- لەكاتی هەستكردن بە نیشانەی وەكو هەناسەتەنگی زوو سەردانی دكتۆر بكە.