ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكارهێنەرانی مۆبایل، رەنگە رۆژانە زیاتر لە جارێك پێویستیان بەوە بێت مۆبایلەكانیان بارگاوی بكەنەوە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم كارە بە هەڵە دەكرێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.

بە پێی هەواڵێكی emarat news، ئەو كێبڵەی بەكاردێت بۆ بارگاویكردنی مۆبایل، پێویستە لەلایەن براندێكی باشەوە دروستكرابێت و ساختە نەبێت، چونكە دەكرێت ببێتە هۆی تەقینەوەی ئامێرەكە و زیان گەیاندن بە كەسەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كێبڵانەی هەرزانن و لەروی جۆرێتییەوە باش نین، پێشتر تاقینەكراونەتەوە و هیچ ستانداردێكی سەلامەتییان تێدا نییە، بە بەراورد بەو كێبڵانەی كە لەلایەن براندە ناسراوەكانەوە دروستدەكرێن.

هەروەها چەند رێنماییەك یارمەتیت دەدات دوربیت لە زیانەكانی مۆبایل.

1- بەهیچ شێوەیەك لە كاتی نوستن مۆبایلەكەت بارگاوی مەكە، بەتایبەتی لە هاوینان كە پلەی گەرمی بەرزە، هەروەها باشترە لە كاتی بارگاویكردن مۆبایلەكەت لەسەر شوشە یان تەختەیەك جێبهێڵیت بۆ ئەوەی مۆبایلەكەت زۆر گەرم نەبێت.

2-پێویست نییە بۆ ماوەیەكی زۆر مۆبایلەكەت بە شەحنەوە جێبهێڵیت، هەر ئەوەندەی پڕ بو، لێی بكەرەوە.

3-باشترە مۆبایل بەكارنەهێنیت لەو كاتەی لە ژێر شەحن داتناوە.