لەگەڵ كەمبوونەوەی هەر ڤیتامینێك لە جەستەدا كۆمەڵێك نیشانەی ئاگاداركەرەوە لە جەستەدا دەردەكەون كە دەبێت بە هەند وەربگیرێن و پشتگوێ نەخرێن.
ماڵپەڕی برایت ساید حەوت نیشانەی دیاریكردووە كە دەریدەخەن ڤیتامینA لە جەستەدا كەمبووەتەوە و پێویستە چارەسەری ئەو كەمییە بكرێت بەر لەوەی گرفتی جدی لێبكەوێتەوە، دیارترینیشیان ئەمانەن:
۱. پێستی وشك، ڤیتامین A یەكێكە لە گرنگترین پێداویستییەكانی پێست تاكو بتوانێت خۆی نوێ بكاتەوە و بە تەڕی و پاراوی بمێنێتەوە.
۲. شەوكوێری، یەكێكە لە ئاشكراترین نیشانەكانی كەمی ڤیتامینەكە.
۳. زیپكە، هەروەك ئاماژەی پێكرا، ڤیتامینA بۆ پێست زۆر گرنگە و لەكاتی كەمبوونەوەیدا پێست رووبەڕووی چەندین كێشە دەبێتەوە.
٤. كێشەی خستنەوەی منداڵ، ڤیتامینەكە كاریگەرییەكی زۆری بەسەر توانای منداڵخستنەوەی هەردوو رەگەزەوە هەیە، ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەكەتدا ماوەیەكە دەتانەوێت منداڵتان ببێت و سەركەوتوو نابن، ئەوا باشتر وایە ئاوڕێك لە ڤیتامینA لە لەشتاندا بدەنەوە.
٥. برینەكانت درەنگ ساڕێژدەبن، بەهۆی پرۆتینی كۆلاجینەوە لەباری ئاساییدا برینەكانمان كەمترین كاتیان دەوێت بۆ ساڕێژبوون، ڤیتامین A ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە بەرهەمهێنانیدا.
٦. گەشەی خاو، نیشانەیەكی دیكەی ئاشكرای كەمیی ڤیتامینەكەیە بەتایبەت لە منداڵاندا.
۷. وشكیی چاو، نەبوون یاخود كەمبوونەوەی فرمێسك نیشانەیەكی دیكەی كەمیی ڤیتامینەكەیە.