ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندازیارەکان و پلاندانەرەکان لە چین شێوازێکی نایابیان دیزاین کردوە بە دروسکردنی ڕێگەیەکی شەمەندەفەر کە بەناو شوقەی نیشتەجێبوندا دەروات.

شەمەندەفەرێکی نائاسای راستەوخۆ تئپەردەبێت بە ناو ١٩ یەکەی نشتەجێبوندا لە کۆنگ کینگ کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای چینەوە.

ئەم ھێڵی شەمەندەفەرە بەناو ھەندێك لە شوقەکاندا تێپەر دەبێت و وە چارەسەرێکی داھێنەرانەیە بە ھۆی قەرەباڵخیەکی زۆر لەو شارەدا.

ئەمەش گونجاوە بۆ دانیشتوانی ئەو شارە کە دەتوانن لە وێزگە ھەڵواسراوەکانی نێوان شوقەکاندا سەربکەون و وە ھێڵی شەمەندەفەرەکە کەوتۆتە نێوان نھۆمی ٦-٨ ی باڵەخانەکانەوە.

ژاوەژاوی شەمەندەفەرەکە کەمکراوەتەوە بەھۆی ئامێرێکی تایبەتەوە و وە ئەو دەنگەی کە شەمەندەفەرەکە دروستی دەکات ھێندەی دەنگی ئامێرێکی قاپ شوشتنی ستانداردە.