ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێمە زۆر بە دەگمەن بیر لەو راستییە دەکەینەوە کە هەر وشە و دەستەواژەیەک کە بە منداڵەکانمانی دەڵێین رەنگە کاریگەرییەکی یەکجار گەورە لەسەریان جێبهێڵێت .. ئەو کاریگەرییەش رەنگەدانەوەی لەسەر کەسایەتییان دروست دەکات.

ئێمەش پێمان وایە هیچ شتێک لە منداڵەکانتان گرنگتر نییە.. هەر بۆیە پێشنیاری ئەم رستانەتان بۆ دەکەین و ئیوەش دەتوانن لای خۆتان هەڵی بگرن و رۆژانە بۆ منداڵەکانتان دووبارەی بکەنەوە:

متمانەم بە تۆ پێتە

تۆ بەهێزترین کەسیت بۆیە نابێت کۆڵبدەیت.

رۆژەکەت چۆن بەسەر برد؟!

هەمیشە من لە پشتتم.

هەمیشە شانازیت پێوەدەکەم.

هەموو شتێک باش دەبێت بە بوونی تۆ

سوپاس بۆ ئەوەی یارمەتیم دەدەیت

خۆشم دەوێی

هەمەڕەنگ