ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د.عادل حسێن

ئەمە سەلمێنراوە كە بێكاری Unemployment كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی. كاریگەری بێكاری لەسەر DNA دا بەرجەستە دەبێت بەوەی كە درێژی سەرە جینەكان Gene tips كە بە تیلۆمەر Telomeresناسراون دوچاری كورتبوونەوە دەبن، ئەمەش پێوەندی بە زوو پیربوونەوە هەیە. كورتبوونی تیلۆمەرەكان ئەگەری چەند حاڵەتێكی تەندروستی پەیوەست بە بەساڵاچوون زیاد دەكات وەكو نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم. بێكاری بۆ ماوەیەكی زۆر هۆكارە بۆ ژیانێكی پڕ لە سترێس كە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانی هەمیشەیی لە DNA ی خانەدا. سترێسی بەردەوام بۆ ماوەیەكی زۆر هۆكارە بۆ گۆڕانی ئاست و بالانسی هۆرمۆنەكان لە لەشدا كە دەبێتە هۆی كورتبوونی تیلۆمەرەكان. خەمۆكی وەكو سترێس هەمان كاریگەری نێگەتیڤی لە لەشدا هەیە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە زێدەڕۆیی لە كاركردن بە هەمان ئەندازەی كەمی كار یان بێكاری كاریگەری دەكاتە سەر DNA. بێگومان بێكاری كۆتایی جیهان نییە، بیركردنەوەی پۆزەتیڤانە، هەروەها هەوڵدانی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی كارێك پێویستە و یارمەتیدەرە بۆ سووكردنی سترێس.