ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكانی ئیمارەتی دوبەی لەماوەی نێوان مانگی یەك ‌و دووی ئەمساڵدا زیاتر لەسێ‌ ملیۆن گەشتیار لەسەرانسەری جیهانەوە سەردانی ئەو شارەیان كردوە.

ئامارەكان ئەوەشیان دەرخستووە بەراورد بەساڵی 2016 بەرێژەی 12% ژمارەی گەشتیاران بۆ دوبەی زیادیكردوەو زۆرترین گەشتیارەكانیش لەچین‌و روسیاوە بوون.

بەشێوەیك كە لە دوو مانگی یەكەمی ساڵی 2017دا زیاتر لە 85 هەزار گەشتیار لە چینەوە هاتونەت دوبەی‌و لەروسیاشەوە زیاتر لە 65 هەزار كەس سەردانی ئەو شارەیان كردووە.

دوبەی یەكێكە لەو شارە سەرنج راكێشانەی جیهان كە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەكەن بەشێوەیەك لەساڵی 2016دا زیاتر لە 14.9 ملیۆن گەشتیار چونەتە ئەو شارە، هاوكات دەسەڵاتدارانی پلانی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی 2010 ئەو ژمارەیە بۆ 20 ملیۆن بەرزبكەنەوە.